پۆلیسی نایجیریا ڕایگه‌یاند زیاتر له 70 که‌س کوژراون و 124 که‌سی تریش بریندار بونه به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شوێنی ڕاگرتنی پاسه‌کان له پایته‌ختی نایجیریا. به پێی
ئاژانسی دهنگو باسی ئهسۆشیئهتدپرێس، وته بێژی پۆلیس 'فرانک مبا' ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆر ئوتوبوسیشی له ناو بردن.
ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێن کارمه‌ندانی به هاوارچونیان دیتبو پارچه‌ی له‌شی مرۆڤیان کۆده‌کردنه‌وه له کاتێک ئامبولانسهکانیش به په‌له برینداره‌کانیان ده‌گه‌یاندنه نه‌خۆشخانه‌کان.
که‌س به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌که‌ی بهگرتۆته ئه‌ستۆ، هه‌رچه‌نده تۆڕی تێرۆریستی بۆکۆ حه‌رام هه‌ڕه‌شه‌ی کردبو ده‌ست له هێرشان له پایته‌خت ده‌دات.
ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان بنکه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا له ساڵی 2011 ده‌ستیان له هێرشێکی خۆکوژی به توتومبێل له باڵه‌خانه‌ی ئوفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئوبوجا دا، 21 که‌س کوژران و 60 که‌سیش بریندار بون.