کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئێرانی ئاگادار کردونه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ریکا ڤیزا ناداته ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی که ئێران ده‌خوازێت ببێت به باڵیۆزی نوێ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا دژی ده‌ست نیشانکرانی حه‌مید ئه‌بوتالبین به هۆی گوایا به‌شداری له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران. ئه‌و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵیک به ناوی "خوێندکارانی په‌یڕه‌وی خه‌تی ئیمام" بو که 52 دیپڵۆماتی ئه‌مه‌ریکییان بۆ ماوه‌ی 444 ڕۆژان به بارمته گرت.
ئه‌بوتالبی خۆی ده‌ڵێت به‌شداری له‌و گروپه به وه‌رگێڕان و گفتوگۆ سنوردار بووه. ئه‌بوتالبی پێشتر باڵیۆزی ئێران له بلژیک، یه‌کیه‌تی ئوروپا، ئیتالیا و ئوسترالیا بووه.
هه‌ینی وته‌بێژی کۆشکی سپی جێی کارنی گوتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌بوتالبی دروست نیه و گوتیشی تاران ئه‌وه‌ی بۆ ئێران ڕوونکردۆته‌وه.
قه‌یرانی به بارمته‌گرتنی دیپڵۆماتانی ئه‌مه‌ریکا کاتێکی گرنگ بو له ژیانی ژماره‌یه‌کی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی باڵای سیاسی ئێران و بو به‌هۆی ئه‌وه ئه‌و دوو وڵاتانه کۆتایی به په‌یوه‌ندییه دیپڵۆماسییه‌کانیان بهێنن.
هه‌ینی، نوێنه‌رایه‌تی ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی بڕیاری ئه‌مه‌ریکا مایه‌ی داخه و به‌دژی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و مافی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانه نوێنه‌رانیان له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست نیشان بکه‌ن.