ئه‌گه‌ر چی ڕۆمان و چیرۆک له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا به به‌راورد به شیعر ته‌مه‌نێکی کورتیان هه‌یه، به‌ڵام له‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ست ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خوێنه‌ری ڕۆمان و چیرۆک له زیاد بووندایه.
له هه‌موو لێکدانه‌وه‌یه‌کماندا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئاسانی درک به‌و ڕاستیه ده‌کرێت ناتوانێت به سانایی خۆی له باره باوه‌کان ڕزگار بکات، هه‌ر بۆیه له ده‌مێکدا زمانێکی هاوچه‌رخانه‌ی مۆدێرنه ی لێوان لێو له فه‌نتازیا ده‌که‌وێته ئاخاوتن ئه‌وا ده‌شێت له به‌راییدا ڕووبه‌ڕووی په‌رچه‌کرداره‌کانی پێش خۆی ببێته‌وه.
کورد وه‌ک کۆمه‌ڵگا هێنده‌ی ده‌خوازێت له نێو ڕووداوه‌کاندا بژ ی، نه‌یویستوه خۆی ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان دیار بکات و جێ ده‌ستی خۆی دیاربێت له دروستکردنی ڕووداوه‌کاندا.
عه‌تا نه‌هایی، یه‌کێکه له‌و ڕۆماننوس و چیرۆکنوسه ده‌گمه‌نانه‌ی ڕاشکاوانه و بێ سڵ کردنه‌وه له باره باوه‌کان ده‌پرسێت بۆچی.
سه‌ره‌تا لای نه‌هایی به ( بۆچی ) ه‌ک ده‌ست پێده‌کات وئیدی چنینی درامایی چیرۆکه‌که‌ی بێت یان ڕۆمانه‌که‌ی لێوه بونیات ده‌نێت، سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دایه پاش ته‌واو بوون له‌و خوێندنه‌وه‌یان ده‌یان (بۆچی) ترت ده‌خاته به‌رده‌ست و جا به خۆت بزانیت یا نه‌زانیت ده‌بیته کاراکته‌رێکی ئه‌و ده‌قه‌ی نه‌هایی و به‌شوێن وه‌ڵامه‌کاندا دگه‌ڕێیت.
(گوڵی شۆڕان ، باڵنده‌کانی ده‌م با، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه) سێ ده‌قی عه‌تا نه‌هایین، له هه‌رسێکیاندا وێڕای جیاوازی کات و شوێن و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ده‌قه‌کانی له‌سه‌ر بونیادنراون به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن و شکست و ده‌سته‌وسانی پاڵه‌وانه‌کان و کاراکته‌ره‌کانی تری ده‌قه‌کان هاوبه‌شن.
نه‌هایی له " گره‌ی به‌ختی هه‌ڵاله" دا ده‌ڵێت:
"ئەوە چارەنووسی تۆیە هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە، لە ستۆکهۆلم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژمار هەژدە لە سنگت بچەقێ. خەنجەرێکی مشتوو کارەبا کە سەری مشتووەکەی سەرە داڵێکی ئاسنی بێ، بە دەندووک و زاری کراوەو، چاوەکانیشی دوو چاڵی رەش بن. کێ دەزانێ ئەو خەنجەرە لە کێلانی ئێستا ونبوویدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنێوە؟ سنگی چەند نەوە لە ژنانی وڵاتی بارانی هەڵدڕیوە؟ ئەو خەنجەرە ئێستاش دەمەکەی خوێنی لێ دەتکێ هەڵاڵە. خوێنی تۆ کە لە سەر چرپای ژوورێکی بچووکی نەخۆشخانە کەوتووی، بە دڵی بریندار و روخساری زەرد و ئارامتەوە. پەرستارێک لەو کچە بەلە باریکە سویدیانە کە تۆش وەک پیاوە کۆچبەرە رۆژهەڵاتییەکان ستایشی جوانیانت دەکرد، بە دەوری چرپاکەتدا هەڵدەسووڕێت. پەرستارێکی سپی پۆش، پەرستارێکی قژکاڵی چاوشین... نا، چاوەکانی شین نین هەڵاڵە، سەوزیش نین، رەنگێکی جوانی دیکەن. پرستارە سپی پۆشەکە چیت پێویست بێت بۆت دەکا، هەروا کە تا ئێستاش بۆی کردوویت. ژوور و چرپاکەتی هەڵپەرداوتووە، دوو سرۆمیشی بە ژوور سەرتەوە هەڵواسیوە. یەکیان ئاوێکی روونی زوڵاڵ و، ئەوی تریان خوێنێکی گەش و سوور، دڵۆپ دڵۆپ دەتکێننە دەمارە وشک و تینووەکانتەوە، بۆ ئەوەی بیانژییەننەوە، بتژیەننەوە. بۆ ئەوەی زەنوێر ببیەوە، وەک گوڵی سیسی گوڵدانێکی بێ‌خاوەن کە دەستێکی بەخشندە ئاوی بن دەکات. تۆ هەست بە بەخشندەیی ئەو دەستە دەکەیت هەڵاڵە. دڵنیام کە هەست بە هەموو شتێکی دەوروبەرت دەکەیت. بە جموجووڵی پەرستارەکەت، بە تکەی دڵۆپەکان، بە ویزەی ئەو مانیتۆڕە کە هێڵی مان و نەمانت دەکێشێتەوە، بە چرکە چرکی مۆبایلەکەی...."
ئه‌م ناکامیانه‌ی له خودی ڕووداوه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ یان به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی بیرکردنه‌وه‌کانی پاش دووه‌م جه‌نگی جیهانین؟ یانیش به‌ڵێ ئه‌وه ڕاستی ژیان و به‌ره‌نجامی هه‌موو هه‌وڵه‌کانه؟
کامیانه من نازانم دواتر و هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا له عه‌تا نه‌هایی خۆی ده‌پرسم.
عه‌تا نه‌هایی، له خێزانێکی هه‌ژار ی سه‌ر بڵنده، به درێژایی ته‌مه‌نی کاری جۆراوجۆری کردووه تا بژێوی هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی دابین بکات، له یه‌که‌م چیرۆکیدا که به‌زمانی فارسی نوسیویه له ساڵی 1976 دا (تۆڵه سه‌ندنه‌وه له هه‌ژاری) باس له ژیانی خۆی ده‌کات وه‌ک مێردمنداڵێک و وه‌کو نه‌جه‌وانێکیش.
دواتر عه‌تا نه‌هایی ده‌ستبه‌رداری کاره‌کان ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌که‌ی بۆ نوسین وه‌ک خۆی ده‌ڵێت " ئه‌و ته‌نها کاره‌ی ئه‌وسا و ئێستاش حه‌زم لێیه‌تی".
ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا: