مالیزیا ده‌ڵێت دیمه‌نه‌کانی سه‌ته‌لایت 122 پارچه له ئۆقیانووسی هیندی نیشان ده‌دات که ڕه‌نگه پاشماوه‌و پارچه‌ی فڕۆکه ونبۆکه‌ی مالیزیا بێت.
هیشام ئه‌لدین حسین وه‌زیری به‌رگری مالیزیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕایگه‌یاند ئه‌و پارچانه له دیمه‌نه‌کانی سه‌ته‌لایتی فه‌ره‌نسی له 23 ی مانگی 3 دا دیاریکرابوون.
جێی ئاماژه بۆ کردنه هه‌ڵمه‌ته‌کانی گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه ونبۆکه‌ی مالیزیا ئه‌وه‌ی 18 ڕۆژه بێ سه‌روشۆێنه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستیپێکرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕاگێرابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا پشتڕاست نه‌کراوته‌وه که ئه‌و پارچانه به‌شێك بن له پاشماوه‌ی فڕۆکه ونبۆکه‌ی مالیزیا به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری مالیزیا گوتی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی نۆی بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌کان دابێن ده‌کات.