Accessibility links

گەیشتنی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئۆڕووپا


سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناوکی له‌ 24ی مارسی 2014 له‌ لاهه‌ دا.
سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناوکی له‌ 24ی مارسی 2014 له‌ لاهه‌ دا.

پێشەکی: گرووپی حەوت وڵاتی پێشکەوتووی ئابووری ئەندامەتی ڕووسیایان له‌ ئه‌و گرووپه‌دا هەلپەساردوە، لە وەلامێک بۆ ئەوەی هەریمی کریمەی یوكراینه‌ی بە ولاتی خۆی لکاند. کردارەکە لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە داوای بۆ کرا، کە سەردانی چوار ڕۆژەی بۆ ئۆڕووپا ڕۆژی دوو شەمە دەست پێکرد لە هەوڵێک بۆ ئەوەی ڕووسیا دوورخەنەوە. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی لویس ڕامێرێز کە لە گەڵ سەرۆک ئۆباما لە سەردانەکەدایە ئەم ڕاپۆرتەی لە لاهەوە ناردووە.

وەلامی فرمی سەرۆک ئۆباما بۆ هاتنی بۆ هولەندا بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ئاسایشی ناوکی یە، بەڵام لکاندنی دوڕگەی کریمەی یوکڕاینە لە لایەن ڕووسیاوە بۆتە بابەتی سەرەکی.

ماوەیەکی کورت دوای گەیشتنی دوو شەمە، بەڕێز ئۆباما بە کورتی سەردانی موزەی ئامستردامی کرد پێش ئەوەی بۆ پەیامنێران بدوێت.

سەرۆک ئۆباما

"ئۆڕووپا و ئەمەریکا لە پشتیوانی ئێمە بۆ حکومەتی یوکڕاینە و خەڵکی یوکراینەدا یەکگرتوون. ئێمە لە سەپاندنی بەهایەک بە سەر رووسیا لە بەر کردارەکانی هەتا ئیستای یەکگرتووین."

ئەو قسانە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەیی دواتری ڕۆژەکە بە کردەوە هاتنە دی، کاتێک سەرۆک ئۆباما میوانداری کۆبوونەوەی تەنگەتاوی ڕێبەرانی حەوت ولاتی پێشکەتووی ئابووری کرد. لە لێدوانێکی هاوبەشی دوای کۆبوونەوەکە، گرووپی حەوت وڵات ڕێفڕاندومی بە پشتیوانی رووسیا بۆ ئەوەی کرێمە لە یوکڕاینە جیا بێت مەحکوومیان کرد، و بە هەوڵەکانی ناقانوونی رووسیایان بۆ لکاندنی هەریمەکە ناوزەد کرد. ئەو ڕێبەرانە کوتیان ئەوان ئامادەی توندتر کردنی گەمارۆکانن کە پێشتر سەپاندوویانن ئەگەر رووسیا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت.

کاربەدەستێکی بالای ئەمەریکا کوتی درێژە کێشانی هیرش، لە نێویان دا هوروژم بۆ نێو خۆرهەلات و باشووری یوکراینە، بۆی هەیە گەمارۆکان بو سەر بانکەکان، بەشی بەرگری و کەرتەسەرەکی یەکانی تری ئابووری رووسیا قووڵتر بکات. نێگەرانی بە دوای ئەو ڕاپۆرتانە دا زیادی کردووە کە رووسیا لەشکری لە سنووری یوکراینە کۆدەکاتەوە.

پێشتر جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا بەن ڕادس بە پەیامنێرانی گوت داهاتووی ڕووسیا لە نێو گرووپی ٧ وڵات لە گۆمان دایە.
((رادس))
"ئێمە باوەڕمان وایە هێچ هۆیەک بۆ حەوت ولاتی گەورەی ئابووری بۆ نزیک بوونەوە لە گەڵ ڕووسیا لە گۆڕێ دانیە بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ڕەفتاره‌ی گرتوویەتە پیش."

ئەو ڕێبەرانە پلانەکانیان بۆ کۆبوونەەی هەشت ولاتی گەورەی جیهان لە هاوینە هەواری سۆچی لە دەریای ڕەشی ڕووسیا هەڵوەشاندوە کە بڕیار بوو لە ئەوی بگیرێت، و بە جێگای ئەوە کۆبوونەوەی ٧ ولاتان بە بێ ڕووسیا لە برووکسڵ دەگیرێت.

ئەوەش شوێنی دوایی سەرۆک ئۆبامای کە بۆی بچێت. ئەو داوا لە یەکیەتی ئورووپا و ناتۆ دەکات پشتیوانی بۆ حکومەتی یوکڕاینە دابمەزرێنن.
XS
SM
MD
LG