به ئیمزایه‌ک، سه‌رۆک ڤلادیمیر پوتن کریمه‌ی له نه‌خشه‌ی ڕوسیا زیاد کرد و گوتی ئه‌م کاره ڕاستکردنه‌وه‌ی بێدادی ڕابردوو و وڵامدانه‌وه‌یه به ئه‌وه‌ی ئه‌و به ده‌ستدرێژی کردنی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر مافه‌کانی ڕوسیا ناوی برد.
له وتارێکی به هه‌ست و سۆزی 40 خوله‌کدا، ڕاسته‌وخۆ له کۆشکی کرملین بڵاوده‌کرایه‌وه، پوتن گوتی " له ناو دڵ و مێشکی خه‌ڵکیدا، کریمه هه‌میشه به‌شیکی جیانه‌بۆوه له ڕوسیا بووه."
پوتن ڕه‌تی ڕه‌خنه‌ی ڕۆژئاوای دایه‌وه له‌سه‌ر ڕێفراندۆمی کرێمه و گوتی ئه‌م هه‌ڵوێسته پێواره‌ی دووڕوویانه‌ی ڕۆژئاوا ده‌رده‌خات. پوتن گوتیشی ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای وه‌ک گوتی گوشار و له‌خۆبایی ڕۆژئاوا دێت که ئاماده‌نیه نیگه‌رانییه‌کانی ڕوسیا بخاته به‌رچاو.
له وڵامدا، حکومه‌تی نوێ ئوکرانیا گوتی پوتن هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوه‌تی جیهان.
سێشه‌ممه، سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن و کاربه‌ده‌ستانی کریمه ڕێککه‌وتنێکیان مۆر کرد تا ئه‌م دوڕگه‌یه ببێت به به‌شێک له ڕوسیا، ته‌نیا دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی له ڕێفراندۆمێکدا ده‌نگیدا له ئوکرانیا جیا ببێته‌وه- ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌نگدانه‌که‌یان به "نایاسایی" ناو برد.
سێشه‌ممه، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له وڵاتی پۆلۆنیا گه‌تی کرداره‌کانی رووسیا له کریمه‌ی ناپه‌سه‌ند کرد‌و گوتی "شتێکی زیاتر نیه له ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی خاک،" و هوشداری دا ئه‌مه‌ریکا و ئوروپا سزای زیاتر به‌سه‌ر مۆسکۆ داده‌سه‌پێنن.