براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فه‌رمانی داوه به وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی که ڕێگه‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاساکانی په‌یوه‌ست به کۆچبه‌ری زیاتر به شێوه‌یه‌کی مرۆڤانه پیاده بکرێن.
له‌و باره‌یه‌وه کۆشکی سپی گوتی سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گۆنگرس ئه‌وانه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکای لاتینن، ئه‌م فه‌رمانه‌ی راگه‌یاند.
جێی ئاماژه‌یه گروپی ئه‌ندامانی کۆنگرس ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی باوانی خه‌ڵکانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینن ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتینن گرت، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هه‌وڵه‌کان بۆ پیداچونه‌وه‌یه‌کی گشتگیر به سیسته‌می کۆچبه‌ری ئه‌مریکا وا له گونگرسدا به بنه‌به‌ست گه‌یشتووه.
شایه‌نی باسه، یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی له خانه‌ی نوێنه‌راندا وان له چه‌قی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ده‌ڵێن پێناچیت ئه‌م پرۆژه یاسایه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده‌ی کۆنگرس هێج به‌ره‌و پێش بچێت. ئه‌نجومه‌نی سێنات له مانگی 6 ی ساڵی پاردا پرۆژه یاسای ریفورم له سیسته‌می کۆچبه‌ری په‌سه‌ند کرد.
زۆرێک له داکۆکیکاران له کۆچبه‌ران نائومێدیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر شێوازی سه‌رۆک ئۆباما بۆ مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی به ملیۆنان له کۆچبه‌ران ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ژین.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک براک ئۆباما هه‌نگاوی ناوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به ناقانونی له لایه‌ن باوانیانه‌وه هێنراون بۆ ئه‌مریکا، به‌ڵام هێشتا گروپی داکۆکیکاران له مافه‌کانی کۆچبه‌ران داوا له سه‌رۆ ک ئۆباما ده‌که‌ن هه‌و‌ڵی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بدات.