Accessibility links

کاثرین ئه‌شتون: گه‌ره‌نتی نییه‌ وتووێژه‌کانی ناوکی ڕێکه‌وتنی کوتایی لێبکه‌وێته‌وه‌


به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئوروپا له‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند هێچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه‌ که‌ وتووێژه‌کانی ناوکی نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهانی ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی لێبکه‌وێته‌وه‌.
کاثرین ئه‌شتون‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی ناوکی مشتومڕکراو له‌سه‌ری ئێران ڵه‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی له‌ تاران ئاماده‌ بوو. له‌و کۆبونه‌وانهدا‌ هه‌ر‌وه‌ها پرسی شه‌ڕ‌ی ناوخۆی سوریا و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تر باسکرا.
ئه‌شتون له‌ دوواییدا و له‌میانه‌ی کۆنفرانسێکی‌ ڕۆژنامه‌‌وانی هابه‌ش ڵه‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران بۆ په‌یامنێران دووا.
XS
SM
MD
LG