Accessibility links

سه‌رۆک کڵینتن و خاتوون هێله‌ری هۆکاری گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2014دا.


وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، هیله‌ری کڵینتن له‌ کاتی قسه‌کردن بۆ گرووپێک له‌ پشتیوانان و خوێندکارانی زانکۆی میامی، ئه‌یاله‌تی فلۆریدا له‌ 26ی فیبرێوه‌ری 2014ی زاینی
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، هیله‌ری کڵینتن له‌ کاتی قسه‌کردن بۆ گرووپێک له‌ پشتیوانان و خوێندکارانی زانکۆی میامی، ئه‌یاله‌تی فلۆریدا له‌ 26ی فیبرێوه‌ری 2014ی زاینی

ستیڤن هەس، ئەنستیتوتی بڕووکینگس "ئەوەی مەسەلەیەکی زۆر تایبەت سەبارەت بە هیلەری کڵینتن دەبێت، ئەگەرچی هەروا لە دەوری جیهان لە زیاد بوون دایە، ئەوەیە ئێمە یەکەم ژنی سەرۆکمان لە ئەمەریکا دا دەبێت و پێم وایە، تا ڕادەیەک، هۆیەک لە بەرژەوەندی خۆی دا دەبێت کە ژنان وەگەڕ بخات کە زیاتر لە نیوەی کۆمەڵن."

پێشه‌کی

٢٠١٤ ساڵی هەڵبژاردنی کۆنگرە لە ئەمەریکایە و دەنگدەرانی وڵات دەتوانن چاوەڕوانی دیتنی کاری زۆریان لە سەرۆکی پێشوو بیڵ کلینتن Bill Clinton و هاوسەری، واتا وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا خاتوون هێلەری کڵینتن Hillary Clinton هەبێت. هەر دووک کڵینتنەکان داوایەکی زۆریان بۆ دەکرێت کە لە لایەن کاندیداکانی پارتی دێمۆکڕاتەوە هەڵمەت بەڕێوەبەرن. ئەوە دەکرێت لە بەرژەوەندی خانمی هیلەری دابێت ئەگەر ئەو بڕیاره‌ بدات بۆ ساڵی ٢٠١٦ خۆ کانیدای سەرۆکایەتی بکات. پەیامنێری سەرانسەری دەنگی ئەمەریکا جیم ماڵونJim Malone زانیاری زیاتری لە ئەم بارەیه‌وه‌ دابین ده‌کات.

لە ئەم بارەیەوە چاوەروانێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٤ دا دەکرێت. بێڵ کڵینتن لە لایەن دێمۆکڕاتەکانەوە هەڵمەت بەڕیوەدەبات، لە ئەم حالەتەدا کاتەدا کانیدایەکی سنیتی ئەەمریکا لە کێنتاکی یه‌.

((سەرۆک کڵینتن))

"جیاوازی یەکی زۆر دەبێت کێ هەڵبژاردنەکە بباتەوە و ئەلیسن لوندێرگەن گریمس Alison Lundergan Grimes بۆ ئەوە دەبێت بە یارمەتی ئێوە ئەو هەڵبژاردنە بباتەوە!"
کڵینتن هەروا ناسراو دەمێنێتەوە و دێمۆکڕاتەکان زۆر حەز دەکەن لە ئەو ناوبانگ دەرکردنەی کڵینتن بەرژەوەندی یان پێ بگات.

سەرۆکی پێشوو لە ڤیدئۆیەکی نوێی پارتی دێموکڕات دا لە سەر مافەکانی دەنگدان قسە دەکات.

((سەرۆک کڵینتن))

"لابردنی بەربەستەکان و بەرفرەوانکردنی ده‌رفه‌تەکان هەمیشە نیشانەی وڵاتی ئێمە و بناخەی پارتی دێموکڕات بووە."

بێڵ کڵینتن دڵنیایە ڕۆلێکی سەرەکی هەبێت کە خاتوون هیلەری کڵینتن بڕیار بۆ خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی لە ٢٠١٦ دا بدات. خانمی هیله‌ری ئامادە بوونی خۆی لە نێو خەڵک دا بە هێواشی زیاد دەکات، کە بوونی لە بۆنەیەکی ئەم دواییانە لە نیویوڕکیش دەگرێتەوە.

((هیلەری))

یەکیەک لە هەرە ڕاوێژە باشەکانی ئەمن تا ئێستا لە هەرکەسێکم بێستبێت لە لایەن ئیلینە رۆزڤێلت Eleanor Rooseveltلە ساڵەکانی دەیەی ١٩٢٠ە کە به‌ جه‌فه‌نگه‌وه‌ کوتی ژنان لە سیاسه‌ت یان لە ڕۆلی نێو خەڵک دا دەبێت پێستێکی وەک کەرگەدەنی یان هه‌بێت. پێم وایە ئەمە هێندێک راستی تێدایە."

بە پێی وتەکانی توێژێنەر ستیڤن هەس Stephen Hess لە ئەنستیتوی برووکینگس Brookings Institution، خاتوون کڵینتن لە ڕاوەرگرتنی گشتی لە نێو ئەگەری ڕەقیبانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا زۆرپێشەنگە و کاندیدابوونی ئەو هیز بە ژنانی دێمۆکڕاتان دەدات.

((ستیڤن هەس، ئەنستیتوتی بڕووکینگس))

"ئەوەی مەسەلەیەکی زۆر تایبەت سەبارەت بە هیلەری کڵینتن دەبێت، ئەگەرچی هەروا لە دەوری جیهان لە زیاد بوون دایە، ئەوەیە ئێمە یەکەم ژنی سەرۆکمان لە ئەمەریکا دا دەبێت و پێم وایە، تا ڕادەیەک، هۆیەک لە بەرژەوەندی خۆی دا دەبێت کە ژنان وەگەڕ بخات کە زیاتر لە نیوەی کۆمەڵن."

بێژەر
بەڵام هەڵبژاردنەکە هێشتا دوو ساڵی ماوە، ماوەیەکی درێژ لە ژیانی سیاسی وەک ستیڤن دەڵیت.

((ستیڤن هەس، ئەنستیتوتی بڕووکینگس))

"گەلێک مەسەلە لە ماوەی دوو ساڵان دا دەتوانێت ڕووبدات کە ئەمن دڵنیام تۆزێک نیگەرانی لە نیو دیموکراتەکان دایە کە کاندیداکەیان وێدەچیت هەر لە پێشدا چێگای خۆی گرتبێت."

لە دەمێکدا کەسی ئاوا لە پارتی کۆمار پێشەنگی کاندید بوون نیە، ران بان ژین Ron Bonjeanشارەزای ستراتێژی کۆمار ئاگایی دەدات کە هیلەری کڵینتن کاندیدایەکی بە هێز دەبێت.

((ڕان))

"ئێمە کەسێکمان پیویست دەبێت کە کارزماتیک، ژیر، و هۆشمەندە، و گەلێک جێگای سەرنج دەبێت کە بزانین کێ دێتە پێشەوە."

چاوەڕوانی لێدەکریت هیله‌ری کڵینتن هەتا کۆتایی ساڵ لە سەر کاندید کردنی سەرۆکایەتی بڕیاربدات.
XS
SM
MD
LG