سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوه چه‌کی ناو‌کی دروست نه‌کات له‌به‌ر پرینسیپه‌کانی نه‌ک له‌به‌ر ئه‌ویه به هۆی په‌یماننامه‌کان قه‌ده‌غه کراوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی شه‌ممه به کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاران به نیاز بوایه چه‌کی به‌کۆمه‌ڵ کوژ دروست بکات ئاسانتر بوو بۆی که چه‌کی کیمیایی یان چه‌که بایۆلۆژییه‌کانی تر دروست بکات.
ڕۆحانی هه‌مان ڕێبازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی دوپات کرده‌وه که فتوایه‌کی ده‌رکردو تیایدا دروست کردنی ئه‌و جۆره چه‌کانه‌ی قه‌ده‌غه کردووه. ئه‌و ڕایگه‌یاندبوو که چه‌کی له‌و جۆره حه‌رامه، بێکه‌ڵکه، زیانبه‌خشه‌و مه‌ترسیداره.
ڕۆحانی گوتی ئێمه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی به‌کۆمه‌ڵ کوژ ناده‌ین ئه‌مه هێڵی سوره لامان.