سوریا ده‌ڵیت له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا له بۆسه‌یه‌کدا 175 سه‌رهه‌ڵداو کوژراون له ناوچه‌یه‌کی نزیکی دیمه‌شقی پایته‌خت.
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا له زاری سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکرییه‌وه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی له ناوچه‌ی غۆته کوژراون سه‌ر به ڕێکخراوی نوسره‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌لقاعیده بوون.
جه‌نگاوه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه داویانه‌ته پاڵ سه‌رهه‌ڵداوانی شه‌ڕ بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن له سوریادا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی سانا ده‌ڵێت هه‌ندێک له‌وانه‌ی کوژراون له عه‌ره‌بستانی سعودیه و چه‌چان و قه‌ته‌ره‌وه هاتوون.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ده‌یان جه‌نگاوه‌ری ئیسلامی کوژراون و بریندارن.
ئه‌م ڕێکخراوه که چاودێری شه‌ڕی نزیکه‌ی سێ ساڵه‌ی سوریا ده‌کات ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌دا 70 جه‌نگاوه‌ری ئیسلامی کوژراون و 89 که‌سیش بێ سه‌روشوێنن.