په‌رله‌مانی شانشینی ئوردن به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری داوه باڵیۆزی ئیسرائیل له عه‌ممان ده‌ربکرێت و هه‌روه‌هاش باڵیۆزی شانشینیش له ئیسرائیل بگه‌ڕیته‌وه، پاش ئه‌و تاووتوێکردنه‌ی یاسادانه‌رانی ئیسرائیلی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی شوێنه پیرۆزه‌که‌ی ئۆرشه‌لیم که له‌لایه‌ن ئوردونیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئوردون مه‌رج نییه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه جێبه‌جێبکرێت که حکومه‌تی ئوردون ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بپارێزێت و درێژه‌شی پێبدات.
ئه‌م وتووێژانه‌ی ناو ئیسرائیلیش ڕۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی پارتی لێکوده‌وه پێشنیازکرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌وڵه‌تی جوله‌که کۆنترۆڵی شوێنه پیرۆزه‌کانی موسڵمانان وه‌ربگرێته‌وه یان نا.
له ساڵی 1994دا به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شوێنانه درا به ئوردونیه‌کان واته هاوکاتی په‌یماننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا. ئه‌م وتووێژانه‌ش به بێ ده‌نگدان له‌سه‌ری کۆتای‌یان پێهات.