Accessibility links

ده‌زگای په‌نابه‌رانی یو ئێن داوای یارمه‌تیدان بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا ده‌کات


گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستی ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت سوریاییه‌کان له‌وه‌ نزیک بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌فغانستانیه‌کان تێبپه‌ڕێنن له‌ ڕووی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ سوریایان جێهێشتووه‌ به‌هۆی قه‌یرانی وڵاته‌که‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان له‌ زامه‌ سایکۆلۆژیه‌کان ڕزگار بکه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رس داوای له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه‌ تا کۆمه‌کی وڵاتانی دراوسێی سوریا بکات که‌ نزیکه‌ی 2 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سوریاییان گرتۆته‌ خۆ.

هه‌ر له‌و وتاره‌یدا به‌ڕێز گوته‌رس تیشکی خسته‌ سه‌ر کاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌کانی سێ ساڵه‌ی شه‌ڕی سوریا کردویه‌تیه‌ سه‌ر لاوانی سوریایی.

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێشتاش ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی سیڤیڵ له‌ ژێر گه‌مارۆی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادان و ده‌شڵێت له‌شکری سوریا گه‌مارۆی نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌سی سیڤیڵی داوه‌ و هاوکاتیش به‌لانی که‌م 45 هه‌زار که‌سی سیڤیڵ له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندان.
XS
SM
MD
LG