سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له CVS کرد بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی بۆ ڕاگرتنی فرۆشـتنی جگه‌ره و توتن له بازاڕه‌کانیدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له پاش ئه‌وه‌ی CVS بڕیاره‌که‌ی دا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه نمونه‌یه‌کی به‌هێزه تاوه‌کو چاوی لێبکرێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌دات له که‌مکردنه‌وه‌ی جگه‌ره له بازاڕه‌کاندا که بووه‌ته مایه‌ی نه‌خۆشی و گیان له‌ده‌سـتدانی هاوڵاتیان و له‌گه‌ڵیشدا بووه‌ته بارێـک به‌سه‌ر خه‌رجیـیه‌کانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی.
سه‌رۆک ئۆباما پـێشـتر جگه‌ره‌کێش بوو. خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما له سـاڵی 2011 گوتی هاوسه‌ره‌که‌ی وازی له جگه‌ره‌کێشـان هێنا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له تویته‌ره‌که‌ی نووسی " ئێسـتا ده‌توانین به ئاسانی هه‌ناسه‌بده‌ین و خێزانه‌که‌مان ده‌توانێت ته‌ندروسـتانه‌تر بژی.
جێی ئاماژه‌یه CVS دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕه له ئه‌مه‌ریکا بۆ فرۆشـتنی ده‌رمان و له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که زیاتر له 7400 بازاڕی هه‌یه. به‌پـێی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له یه‌کی مانگی ده‌ی داهاتووه‌وه ئیدی جگه‌ره و توتن له بازاڕه‌کانی نافرۆشرێن که هه‌رچه‌نده ئه‌مه نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار له داهاتی سـاڵانه‌ی که‌م ده‌کاته‌وه.