کاثی مه‌ک‌مۆریس ڕاجه‌رز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ویلایه‌تی واشنتن کاردانه‌وه‌ی کۆماریـیه‌کانی له به‌رامبه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما پـێشـکه‌شکرد و گوتی سه‌رۆک زۆر له‌باره‌ی نایه‌کسـانی له داهاتدا قسه ده‌کات، به‌ڵام نایه‌کسـانی ڕاسته‌قینه له نایه‌کسـانی هه‌له‌کاندایه.
خانم کاثی گوتی به‌ڕێز ئۆباما به سیاسه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی که‌لێنی نێوان ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی له کوێ ده‌ژین و ده‌یانه‌وێت له کوێدا بن زیاده‌کات.
کاثی گوتی" چونکه ئه‌رکی ئێمه، نه‌ک ته‌نها وه‌ک کۆماری، به‌ڵـکو وه‌ک ئه‌مه‌ریکایـیه‌کیش، جارێـکی دیکه ئه‌وه‌یه زامنی بکه‌ین ئێمه به‌وه گرێ نه‌دراوین که له کوێوه هاتووین، به‌ڵکو به‌هێزی ئێمه له‌وه‌دایه ئێمه ده‌توانین بـبین به‌چی."
پاشـان گوتی کۆماریـیه‌کان پـلانیان هه‌یه بۆ زیادکردنی هه‌لی کار به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت زیادبکرێن. هه‌روه‌ها پـلانی هه‌یه بۆ باشترکردنی خوێندن و به‌رنامه‌کانی ڕاهێنان تاوه‌کو خه‌ڵـکی به شێوه‌یه‌کی باشتر بۆ هێزی کار ئاماده‌بکرێن.
هه‌روه‌ها گوتی کۆماریـیه‌کان ده‌یانه‌وێت کرێکار و فه‌رمانبه‌ران پاره‌یه‌کی زیاتریان به‌ده‌سـته‌وه بمێنێته‌وه له ڕێگه‌ی سه‌ندنی باجێـکی که‌متر لێـیان و وزه و خزمه‌تگوزاریـیه‌کی ته‌ندروسـتی هه‌رزانتر.
دواتر گوتی هیوادارین سه‌رۆک له سـاڵێـکی کاری ڕاسته‌قینه‌دا بێته پاڵمانه‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پـێدانی وزه و توانا به خه‌ڵـکی، نه‌ک به سه‌ختکردنی ژیانیان به خه‌رجیـیه‌کی بێ وێنه و باجی زیاتر و کاری که‌متر.