شه‌وی سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما وتاری سـاڵانه‌ی خۆی له کۆنگرس پـێشـکه‌شکرد و له به‌شێـکیدا باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی کرد.
له ئه‌فغانسـتانه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد و گوتی کاتێـک من هاتمه کۆشـکی سپی نزیکه‌ی 180 هه‌زار ئه‌مه‌ریکایی له عێراق و ئه‌فغانسـتان خزمه‌تیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو هێزه‌کانمان له عێراق ده‌رچوون و هه‌روه‌ها زیاتر له 60 هه‌زار که‌س له هێزه‌کانمان له ئه‌فغانسـتانیش گه‌ڕانه‌وه و ئێستا هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان له به‌ره‌ی پـێشهوهن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان و هێزه‌کانیشمان پشـتیوانیان لێده‌که‌ن. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ ئه‌رکه‌کانی خۆیان له ئه‌فغانسـتان به کۆتایی ده‌گه‌یه‌نن، وه درێژترین شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکاش کۆتایی پـێدێت.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده، سه‌رۆک ئۆباما گوتی شـکسـتمان به ڕێبه‌رانی قاعیده هێنا، به‌ڵام باڵه‌کانی ئه‌لقاعیده له شوێنی دیکه‌ی جیهاندا ڕه‌گ داده‌کوتن، وه‌کو له یه‌مه‌ن و سۆماڵ و عێراق و مالی، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان به‌رده‌وامبین له هاوکاریکردن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م تۆڕانه.
پاشـان باسی له سوریا کرد و گوتی پـشـتیوانی له‌و ئۆپـۆزسیۆنانه ده‌که‌ین که کارنامه‌ی تۆره تێرۆریستیـیهکان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا توانی له ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی به پشـتیوانی هێز وه‌ها بکات چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا نه‌هێڵرێن. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو گه‌یشتنی خه‌ڵکی سوریا به وڵاتێـکی دور له دیکتاتۆریه‌ت و تێرۆر و تۆقاندن.
له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی هه‌ردوولایان ده‌کات له‌و وتووێژانه‌ی ئێسـتایاندا بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـک بۆ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و ئاسایش و ئارامی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. گوتیشی ده‌بێت ئیسرائیل ئه‌وه بزانێت که ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه له پاڵیدا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌ر به دیپـلۆماسیـیه‌تی به پشـتیوانی گوشار، له پاش ده سـاڵ بۆ یه‌که‌م جار به‌ره‌وپـێشـچوونی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ڕاگیرا و بهشێـکیش له به‌رنامه‌که‌ی به‌ره‌و دواوه برایه‌وه. گوتی ئه‌وه‌تا ئێران ئه‌و یۆرانیۆمانه‌ی ناهێڵێت که بۆ ئاسـتێـکی به‌رز پـیتێنراون و سه‌نته‌رفیوجی پێـشکهوتوو دانانێت و یارمه‌تی ده‌دات له پشـکنینی بێ وێنه که وه‌ها ده‌کات جیهان ڕۆژانه دڵنیاببێت ئێران بۆمبی ناو‌کی دروسـت ناکات.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی سزاکان وه‌هایانکرد به‌م ئه‌نجامه بگه‌ین، به‌ڵام به ڕوون و ئاشـکرایی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێت و کۆنگرس پـرۆژه بڕیارێـکم بۆ ڕه‌وانه بکات به مه‌به‌سـتی سه‌پاندنی سزای نوێ له دژی ئێران که‌وا بـبێته مایه‌ی تێـکدانی وتووێژه‌کانی ئێسـتای کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئه‌وا بێ گومان ڤیتۆی ده‌که‌م، بۆیه ده‌بێت له پـێناو ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌مان بوار به دیپـلۆماسیـیه‌ت بده‌ین که هه‌لێـکی له به‌رده‌مدا بێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی سه‌رکه‌وتن. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێبه‌رانی ئێران سوودیان له‌م هه‌له وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا خۆم یه‌که‌م که‌س ده‌بم که داوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بکات و هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگه‌کان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئێران بۆمبی ناو‌کی دروسـت ناکات.
پاشـان له باره‌ی دیموکراسی له جیهاندا، سه‌رۆک ئۆباما تێبینیـیه‌کانی خۆی دا و گوتی ئێمه ئاماده‌ین له تونسه‌وه هه‌تا بورما پشـتیوانی له‌وانه بکه‌ین که ئاماده‌ن به ڕژدی کاربکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی دیموکراسی.