وتووێژه‌کانی به ناوبژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نێوان شانده‌کانی حکومه‌تی سوریا و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان پێکردۆته‌وه له ژنێڤ و بابه‌تی سه‌ره‌کی وتووێژی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر دۆسێی مرۆڤایه‌تیه له قه‌یرانی سوریادا.
له‌خزه‌ر براهیمی، نێردراوی ی‌و ئێن و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ده‌ڵێت له وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ئازادکردنی هه‌زاران گیراو له‌وانه خانمان و منداڵان و خه‌ڵکی به ته‌مه‌نیش له زیندانه‌کانی سوریادا.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز براهیمی به په‌یامنێرانی گوت هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانی سوریا دوو جار کۆبوونه‌ته‌وه له هه‌مان ژووری باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، وه ئاماژه‌شی به‌وه کردووه هه‌ردوو لا باسیان له ڕه‌وشی خراپی باری مرۆڤایه‌تی کردووه له حو‌مس و هیواشی ده‌ربڕیوه تا به‌مزووانه ڕێکه‌وتنێک بێته ئاراوه و ڕێگه بدرێت تا ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌که مرۆڤایه‌تیه‌کان بگه‌نه شاری حو‌مس.
حو‌مس یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین شاره‌کانی سوریا و به‌رده‌وام له‌ژێر هێرشی له‌شکری حکومه‌تی سوریادا بووه تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرنه‌وه و له سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی بسه‌ندنه‌وه.
لوئه‌ی سافی، نوێنه‌ری ئۆپزسیۆن له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م وتووێژانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی به پێویست ناودێر کردووه بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌د خۆراکیه‌وه مه‌ترسی گیان له ده‌ست دانیان له‌سه‌ره.
به‌ڕیز سافی ئه‌و وتووێژانه‌ی وه‌ها باسکردووه که ئاماده‌کارین بۆ دانوستاندن و ده‌شڵێت ده‌شێت ئه‌و دانوستاندنانه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێبکه‌ن.
شاندی حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گازه‌نده‌ی کردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له وتووێژه‌کاندا دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کان فه‌رامۆش کراون و به گومانیشه‌وه باسی له سوده‌کانی ئه‌م وتووێژانه کردووه.