کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێک بۆسه‌ر کاروانێکی له‌شکریی 20 سه‌ربازی پاکستانی کوژراون و به‌لانی که‌م 30 سه‌ربازی تریش بریندارن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌می به‌ڕێکه‌وتنی کاروانه له‌شکریه‌که‌دا بووه له شارۆچکه‌ی بانوو بۆ ناوچه‌ی تیره و عه‌شره‌ته‌کان له وه‌زیرستانی باکور که به مۆڵگای توندڕه‌وانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده داده‌نرێت.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه له دانیشتویه‌کی شارۆچکه‌که به کرێ گیرابوو، وه ده‌شڵێن زۆر جار ئۆتۆمبێل له دانیشتوانی ناوچه‌که به کرێ ده‌گرێت و بۆ کاری تێرۆریستی به‌کارده‌هێنرێن.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕاگه‌یاندووه و ده‌مڕاستێکی تاڵیبانه‌کانیش گوتوویه‌تی بۆ له‌مه‌ودواش هێرشی زیاتری له‌و شێوه‌یه ده‌که‌ن.