لە شارۆچکەى ئەلقۆشى مەسیحى نشین لە باکورى موسڵ بۆ یەکەم جار کۆنفراسێک دژى تایفەگەرى و ئاشتەوایى بە بەشدارى نوێنەرى زۆربەى پێکهاتەى نەتەوەیى و ئاین و ئاینزاکان و ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئاشتەوایى بەڕێوەچوو. ئامانج لەو کۆنفراسە بە وتەى بەشداربوان، بەهێزکردنى یەکڕیزى نێوان پێکهاتەکان و ڕووبەڕوبوونەوەى تێرۆر و تایفەگەریە.
دکتۆر سەعد ئەلئەسەدى ڕاوێژکارى ئاشتەوایى ڕایگەیاند لە ئەلقۆشەوە پەیامى ئاشتى بۆ هەموو لایەنێک دەنێرن.
غەزوان ئەلیاس رێکخەرى کۆنفڕاسەکە و سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى کلدانى دەڵێت دواى دابڕانێکى درێژ خایەن جارێکى تر هەموو پێکهاتەکان لەژێر یەک خێمەدا دەستیان لە ملى یەکترى کردەوە.
دکتۆر لویس کارۆ ئەندامى پەرلەمانى عێراق دەڵێت ئەلقۆش هەمیشە لانکەى ئاشتى و برایەتى بووە.