شەڕ و پـێکدادان لە پارێزگای ئەنبار بەردەوامە و موسڵ و چەند ناوچەیەکى تریش بە دژوارى دەگرێتەوە، هاوکات چەکدارانى هۆزەکان شەڕى سەرتاسەرى لە ناوچە سووننیەکان جگە لە داعش و قاعیدە لە دژى حکومەتەکەى مالیکیش ڕادەگەیهنن.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمریکا شێخ ئەبو عەبد نعێمى وتەبێژى چەکدارانى هۆزەکانى عێراق کە خۆیان بە هێزى شۆڕشگێڕانى عێراق ناو دەبەن، دەڵێت ئێمە بەردەوام لە بەرەى شەڕداین و شەڕەکەش بەردەوامە شۆڕەشێکە لە ئەنبار دەستیپـێـکردوە و دواتر موسڵ و حەویجە و سلێمان بەگ و دیاله و سەڵاحەدین و عوزێم دەگرێتەوە ههتا ئەو کاتەى ناوچەکان لە دەست قاعیدە و داعش و حکومەتەکەى مالیکى دەردەهێنین. دەشڵێت ئەمە پلانێکە بە ڕێبەرایەتى ئێران بۆ سڕینەوەى سووننیەکان لە نەخشەى عێراق، ئەو وتەبێژەى هۆزەکانى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەوان شەڕى سهرهکیـیان لە دژى حکومەتەکەى مالیکیـیه، بەڵام دواى ئەوەى ناوچەکان لە داعش پاک دەکەنەوە شەڕەکە لە دژى هێزەکانى حکومەت چڕتر دەکەنەوە. ئەبو عەبد نعێمى دەشڵێت هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 50 سەرۆک هۆز لە موسڵهوه گەیشتوونەتە ئەنبار و ئیمزایان بە خوێنى خۆیان کردووە تاوەکو شەڕى دژى مالیکى بکەن چونکە ئەوەى ڕوو دەدات شەڕى تەنها ئەنبار نیـیە.