پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 27 ی دوازده‌ی 2013 له هۆڵی سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵای شـاری هه‌ولێر یه‌که‌م کۆنگره‌ی نیشـتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆتایی به کاره‌کانی هێنا که دوێنێ پـێـنجشه‌ممه ده‌ست به‌کاره‌کانی کردبوو، به ئاماده‌بوونی زیاتر له 1100 ئه‌ندام.
کۆنگره‌که به ڕاگهیهندراوێـک کۆتایی به کاره‌کانی هێنا که تیایدا ئاماژه ده‌کات کۆنگره‌که مودێلێـکی نوێی سه‌رکه‌وتووبوو له کۆنگره‌ی حزبی و شێوازێـکی گونجاوبوو به به‌شـداریپـێـکردنی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوان له ده‌سـتنیشـانکردنی ئاڕاسته‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌که.
هه‌روه‌ها له کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه له هه‌ردوو ڕۆژی کۆنگره‌که‌دا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به سکاڵا ده‌رگای واڵابوو له به‌رده‌م ئه‌ندامانی کۆنگره و بۆ تاووتوێکردنی هه‌ر گله‌یی و سکاڵایه‌ک و ئه‌نجامدانی به دواداچوونی پـێویست بۆیان.
گوته‌بێژی کۆنگره له لایه‌ن ده‌سـته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌ی پـێسـپێدرابوو له هه‌ردوو ڕۆژی کۆنگره‌که‌دا زیا له ئه‌نجامدانی دوو کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی به به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ میدیاکاندا.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی له‌و فایله ده‌نگیـیه‌دایه.