ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌دام حوسه‌ین دیکتاتۆری عێراق له‌و چاڵه‌دا که بۆ نزیکه‌ی 8 مانگ خۆی تیادا حه‌شاردابوو ده‌ستگیرکرا و دادگایی کرا و له ساڵی 2006 یشدا له سێداره درا.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنی (به‌ره‌به‌یانی سور) دا سه‌دامیان له چاڵه‌که‌ی نزیک شارۆچکه‌ی (دور) له پارێزگای تکریت ده‌رهێنا و ڕۆژی 13 مانگی 12 ساڵی 2003 فه‌رمانڕه‌وای کاتی ئه‌وسای عێراق (پۆڵ برێمه‌ر) هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی سه‌دام حوسه‌ینی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له پاش ڕوخاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام له مه‌یدانی فیرده‌وس له به‌غدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و تاک لایه‌نه و سه‌رکوتکردن هات له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه وه‌ک زۆرێک له چاودێرانی سیاسی کۆکن له‌سه‌ری که ئایدیۆلۆژیای به‌عسیزم کۆتایی پێهاتووه.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری دوو پسپۆڕی سیاسی ده‌کات بۆ باسکردن له ڕه‌وشی عێراقی پاش سه‌دام حوسه‌ین.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین
به‌ڵێ سه‌دام حسێن و زۆرێک له داروده‌سته‌که‌ی له سێداره دراون، هه‌وڵ له ئارادان پاش ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆریه، له عێراقدا سیسته‌مێکی دیموکراسی بێته ئاراوه هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێک له خه‌ونی گه‌لی عێراق بێنێته دی، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا ناکرێت نکوڵی له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ش بکرێت که له ده ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا هاتوون و ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت زۆرێک له ڕێبه‌رانی عێراق هه‌وڵی خۆیان هه‌یه بۆ خۆ سه‌پاندن و فه‌رامۆشکردنی به‌ها دیموکراسیه‌کان.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دیارده‌ی یان وه‌ک ده‌گوترێت کولتوری به‌عسیزم له عێراقدا ماوه و (دکتۆر ڕێبوار و دکتۆر موسه‌نا) هاوڕان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له عێراقدا به‌ڵام ناکۆکن له‌سه‌ر هه‌بوونی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: