له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان ڕۆژی 8 ی مانگی یازده‌ی ئه‌مسـاڵ و دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان خۆپـیشـاندانێـکیان ئه‌نجامدا له به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له شـاری هه‌ولێر و گردبوونه‌وه‌که به هێمنی کۆتایی پـێهات.
به‌ڵام چه‌ند که‌سێـک له هه‌مان کات ڕوو له باره‌گای قونسوڵخانه‌ی گشـتی ئێران ده‌که‌ن و بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بیناکه به‌ردباران ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ردا پـۆلیسی هه‌ولێر 8 که‌س له‌وانه ده‌سـتگیرده‌کات و به فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ند ده‌کرێن و بڕیاریش دراوه که بدرێنه دادگا وه‌ک سه‌رپێچکار له یاسا.
که‌سوکاری ئه‌م به‌ندکراوانه داوای ئازادکردنیان ده‌که‌ن به یه‌کجاری یان به که‌فاله‌ت هه‌تا ڕۆژی دادگایی‌کردنیان. ئه‌وان وه‌ک درکاندیان مه‌ترسیـیان هه‌یه که گیراوه‌کان ڕاده‌سـتی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێنه‌وه.
پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 3 ی دوازده و له به‌رده‌م باره‌گای دادگای لێـکۆڵینه‌وه له شـاری هه‌ولێر به‌شێـک له که‌سوکاری گیراوه‌کان و پارێزه‌ره‌که‌یان ئاماده‌بوون له چاوه‌ڕوانی لێکۆینه‌وه له دۆسێی گیراوه‌کان و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادوه‌ر بوون به ئازادکردن و نه‌کردنیان به که‌فاله‌ت.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.