چالاکوانان ڕاده‌گه‌ێنن پێکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له دیمه‌شق ڕوویدا و له ئاکامدا زیاتر له 75 که‌س له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕکه‌ر کوژران.
ئه‌م شه‌ڕه له نیوه‌شه‌ودا له ناوچه‌ی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق ڕوویدا که چه‌ندین مانگه هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ڕێگای گه‌یشتنی خۆراک، ئاوی خواردنه‌وه‌و ده‌مانیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه گرتووه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان له ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و چالاکوانێک له بنکه‌یه‌کی نزیک به ناوچه‌ی قه‌له‌مون ڕاده‌گه‌ێنن سه‌رهه‌ڵداوه‌کان هێرشه‌که‌یان له‌ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدا. له‌و کاته‌دا 20 که‌س کوژران. 75 که‌سی تریش له ڕۆژی شه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌ممه کوژران.
عه‌بولڕه‌حمان له‌و بڕوایه‌دایه نزیکه‌ی 30 که‌س له کوژراوه‌کان چه‌کدارانی سه‌ر به گروپی به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام و عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن. نزیکه‌ی 20 که‌سی تریش چه‌کدارانی شیعه‌ی عێراقی بوون و نزیکه‌ی 25 که‌سیشیان هێزی حکومه‌تی سوریا یان شه‌ڕکه‌رانی حیزبوڵلای لوبنان بوون. هاوکارت ڕایشیگه‌یاند به‌لایه‌نی که‌م 2 چالاکوانی میدیای سوریش کوژراون له کتێکدا ڕووماڵی پێکدادانه‌که‌یان ده‌کرد.