پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراوان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که "پێشوازی له پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتیمانی بنکه فراوان ده‌کات که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌بێ جیاوازی به‌شدارییه‌کی راسته‌قینه‌ی تێدا بکه‌ن" به‌پێی وته‌کانی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
لوقمان به‌رزنجی نوسه‌ر و کادیری ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی ده‌ڵێت حکومه‌تێکی بنکه فراوان له قۆناغی ئێستای کوردستان سه‌رکه‌وتوو نابێت.
به‌ڕێز به‌رزنجی له‌و بڕوایه‌دایه که پرۆسه‌ی دیموکراسی هه‌رێم به هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز جێگیرتر ده‌بیت. ناوبراو ده‌ڵێت "ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز، حکومه‌تێکی به‌هێز دروست ده‌کات."
ڕێزدار به‌رزنجی گوتیشی که به‌رده‌وامبوونی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی له به‌رژه‌وندیی هه‌ردوو لایه‌نه و گوتیشی "له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی یه ئه‌مڕۆ له حکومه‌تدا کار بکات."
وته‌کانی لوقمان به‌رزنجی بیر‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆیه‌تی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی نیـیه، هه‌روه‌ک ناوبراو گوتی.