به پێی ده‌نگوباسان، حه‌بیبوڵڵا گۆڵپه‌ریپور نیوه‌شه‌وی هه‌ینی له گرتووخانه‌ی ورمێ له سێداره درا. حه‌بیبوڵڵا گۆڵپه‌ریپور پێشتر به تاوانی" محاربه" و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کانی کورد ده‌ستگیر و دادگایی کرابو.
باوکی حه‌بیبوڵڵا گۆڵپه‌ریپور به بی بی سی فارسی گوتبوو جه‌نازه‌ی کوره‌که‌ی نه‌دراوه‌ته ده‌ست بنه‌ماڵه‌که‌ی و بۆ شوێنی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. ئه‌و گوتیشی کوره‌که‌ی له‌سه‌ر "یه‌ک کتێب" ده‌ستگیر کرابو. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که زیاتر له 25 گرتووی سیاسی تری کورد له گرتوخانه‌کانی ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی جێ به جێ کرانی سه‌زای مه‌رگیان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی سرنج ڕاکێشه ئه‌وه‌یه که له پاش هاتنه سه‌رکاری سه‌رکۆماری نوێ حه‌سه‌ن ڕوحانی، چاوه‌ڕوانی زۆر هه‌بو که به‌ڕێز ڕوحانی به جددی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران به کورد‌و ئازه‌ری و عه‌رب بکات.
ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کانه بۆ یه‌کشه‌ممه 27ی مانگی . مۆعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م بابه‌ته گرنگه له‌گه‌ڵ میوانی به‌رنامه ئاسۆ سالح چالاکوانی سیاسی ده‌خاته به‌ر باس و گفتوگۆ و ئێوه‌ش ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ به‌شداری تێدا بکه‌ن به ژماره ته‌له‌فونی 12026193062.