ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست بڵاویکردووه‌ته‌وه، کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی زانیاری وڵاتانی بیانیـیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه له باره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له لایه‌ن ئێدوارد سـنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ئاژانسی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن زانیاریان تێدایه له باره‌ی هاوکاریکردنی نهێنیان له‌گه‌ڵ واشنتن‌دا.
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که ئه‌و ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامانه‌ی له لایه‌ن سـنۆدنهوه براون، زانیاری ههسـتیاریان تێدایه له باره‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش که له به‌رامبه‌ر وڵاتانی وه‌ک ئێران و ڕووسیا و چین کاریان پـێـکراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه زانیاریان تیادایه سه‌باره‌ت به چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانێـک که به ئاشـکرا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا نین.
ڕۆژنامه‌که له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌ندێـک حاڵه‌تدا ڕه‌نگه لایه‌کی ئه‌و حکومه‌ته‌ی هاوکاریکردووه ئاگای لێ نه‌بووبێت.
ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه له کاتێـکدایه که له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له ئه‌مه‌ریکا گیراوه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بڵاوکراونه‌ته‌وه گوایه ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فونی 35 ڕابه‌ری جیهانی کردووه. دوایـنیان سه‌باره‌ت به چاودێرکردنی ته‌له‌فۆنه مۆبایله‌که‌ی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ بوو.