ڕێبه‌رانی هه‌ر 28 وڵاته‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه، له کاتێـکدا کێشمه‌کێشێـکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ده‌ڵێن ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ته‌له‌فونه مۆبایله‌که‌ی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵی کردووه.
به‌یانی پـێـنجشه‌ممه گیدۆ وێسته‌روێلـله وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بانگهێشـتی جان ئێمرسن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای له وڵاته‌که‌ی کردووه تاوه‌کو مه‌سه‌له‌که‌ی له‌گه‌ڵدا باس بکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌که پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سـازبکرێت.
شایه‌نی باسه دوێنێ چوارشه‌ممه له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵی گوتووه ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فونه‌کانی نه‌کردووه و ناشیکات.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆشـکی سـپـیدا هاتووه، هه‌ردوو ڕێبه‌ر کۆکن له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه هه‌واڵگریـیه‌کانیان له پـێناو پاراستنی ئاسایشی هه‌ردوو وڵات و هاوپه‌یمانانیان، وه له‌گه‌ڵیدا نهێنیـیه تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کانی هاوڵاتیانیان بـپارێزن.
له به‌یانـنامه‌یه‌کیشـدا که له لایه‌ن گوته‌بێژی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا بڵاوکرایه‌وه، هاتووه خانم مێرکڵ بۆ سه‌رۆک ئۆبامای ڕوونکردووه‌ته‌وه که‌وا ئه‌م جۆره کارانه به ته‌واوی جێگه‌ی قبوڵ نیـیه و به ئاشـکرایی سه‌رزه‌نشتی ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه که باس له چه‌ندین چالاکی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن، له ده‌مێـکدا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی توند بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا سیخوڕی به‌سه‌ر هاوپه‌یمانانی کردووه. ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له ئاکامی ئه‌و به‌ڵگه نهێنیانه بوون که له لایه‌ن ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ئاژانسی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاوکرانه‌وه. ناوبراو ئێسـتا له ڕووسیا ده‌ژی.