نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان داوای له براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد کۆتایی بهێنێت به هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی که بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی له نێو پاکسـتانیـیه‌کاندا.
به‌ڕێز شه‌ریف ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی گوتی له وتووێژه‌کانیدا جه‌ختی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته کۆتایی به‌م جۆره هێرشانه بهێنرێت.
سه‌رۆک ئۆباما له لێدوانی‌دا بۆ په‌یامنێران هیچ باسی له مه‌سه‌له‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان نه‌کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی به شه‌ڕی پاکسـتان له دژی تێرۆرزم کرد و گوتی له ماوه‌ی 10 سـاڵی ڕابردوو زیاتر له 40 هه‌زار پاکسـتانی له هێرشی تۆندڕه‌ویدا گیانیان له‌ده‌سـتداوه. گوتیشی ئه‌و ئاگاداره به‌ڕێز شه‌ریف زۆر مه‌به‌سـتێتی هه‌وڵ بدات تێرۆرزم نه‌هێڵێت له پاکسـتاندا و ڕێگه‌شی لێبگرێت له‌وه‌ی له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه بڕاوت.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا، هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتیان په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنه له سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی یه‌کپارچه‌یی وڵات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی به‌ڕێز شه‌ریفی دڵنیاکردووه‌ته‌وه له باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتانه‌وه که هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا به نیازن سـاڵی داهاتوو له‌وێ بکشێنه‌وه.