کۆشـکی سـپی ڕاوێژکارێـکی ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌ی له پـۆسته‌که‌ی لادا، پاش ئه‌وه‌ی له ژێر ناوێـکی نه‌ناسراودا له‌سه‌ر تویته‌ر به سه‌دان ڕه‌خنه و توانجی توندی له یاریده‌ده‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما گرتبوو.
جۆفی جۆزێفی ته‌مه‌ن 40 سـاڵ هه‌فته‌ی ڕابردوو له کاره‌که‌ی ده‌رکرا، پاش لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که چه‌ند مانگێـکی خایاند تاوه‌کو دۆزرایه‌وه. ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی بووه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا و له دانوسـتاندنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که به‌شـداری کردبوو.
له لێـدوانێـکدا بۆ ماڵپه‌ڕی پـۆلیۆتیکۆ، جۆفی جۆزێف دانی به‌وه‌دا نا که له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو له‌سه‌ر تویته‌ر ئه‌و کاره‌ی کردبوو. پاشـان داوای لێـبوردنی له هه‌موو ئه‌و که‌سانه کرد که سووکایه‌تی پـێـکردبوون. گوتوشیه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ستی له‌م نووسینانه ڕه‌خنه‌گرتن بووه له ڕه‌وشی سیاسی له واشنتن، به‌ڵام دواتر زیاڕه‌وی تیادا کردبوو و شـتی نابه‌جێی نووسیوه.
جێی ئاماژه‌یه جۆفی له نووسینه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه و هێله‌ری کلنتن وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه و ڕاوێژکاری کۆشـکی سـپی بن ڕۆدس گرتووه. هه‌روه‌ها گومانی خستووه‌ته سه ڕاستی ئه‌وه‌ی به فه‌رمی باسکراوه له باره‌ی هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2012 ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بنغازی له لیبیا. جگه له‌مانه ڕه‌خنه‌ی توندی له به‌رپـرسـانی پارتی کۆماریش گرتووه، له‌وانه سارا په‌یلن.