ڕۆژی چوارشه‌ممه 30 هه‌مین سـاڵیادی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژیهیه که کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریکا له به‌یرووت و تیایدا 241 ئه‌مه‌ریکایی کوژران.
ته‌قینه‌وه‌که له 23 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 1983 به ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدرابوو و له ئاکامدا 220 سه‌ربازی مارینز و 18 ده‌ریاوان و 3 سه‌رباز کوژران، هه‌ر هه‌موویان به‌شێـک بوون له هێزێـکی فره ڕه‌گه‌زی که هه‌وڵی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی لوبنانی ده‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هێرشه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد که حزبوڵڵای لوبنان به‌رپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگه‌یاندبوو. گوتی ئه‌وه کارێـکی قێزه‌وه‌نی تێرۆرسـتیانه بوو که زۆرترین قوربانی له هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکای لێـکه‌وته‌وه له‌وه‌تای شه‌ڕی ئایۆ جیمای سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌م.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما سـتایشی ئه‌وانه‌شی کرد که بۆ چه‌ند ڕۆژێـک به‌بێ وچان کاریان کردبوو بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی قوربانیـیه‌کان له ژێر داروپه‌ردوی بینا داڕماوی بنکه‌که‌دا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له پاش که‌متر له کاژمێرێـک له‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر بنکه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که، خۆکوژێـکی دیکه به ماشێنێـکی بڕ ته‌قه‌مه‌نی خۆی به بنکه‌ی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا له لوبناندا کێشـا و له‌وێش 58 سه‌ربازی هێزی په‌ڕه‌شووتی فه‌ڕه‌نسی کوژران.