به‌هۆی به‌رده‌وامی ناکۆکی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر بڕگه‌کانی یاسای هه‌موارکراوی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رئه‌نجام دانیشـتنی په‌سه‌ندکردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساکه بۆ 22 ی مانگی ده دواخرا، هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌کانیش به ئاڕاسته‌ی سـازدان له‌سه‌ر یاساکه له ته‌واوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو درێژه‌ی کێشـا، به‌ڵام پـێداگیری سه‌رجه‌م کوتله سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر پـێشـنیار و داواکاریـیه‌کان هیچ ڕێـکه‌وتنێـک نه‌هاته کایه‌وه تاوه‌کو بتوانرێت به زۆرینه‌ی ده‌نگ یان به ته‌وافوقی سیاسی یاساکه تێپه‌ڕێنرێت.
له لایه‌کی تریشه‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام له‌سه‌ر کوتله سیاسیـیه‌کان و ڕاکێشـانی سۆزی شه‌قامیش به لای خواسـتی سیاسی‌دا، فراکسیۆنی عێراقیـیه جارێـکی تر هێرش ده‌کاته سه‌ر کورد و تۆمه‌تباری ده‌کات به ئاسته‌نگی به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردن.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار یاسین ئه‌لعوبه‌یدی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا شـکسـتهێنانی دانیشـتنه‌که‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی خسته پاڵ پـێـکهاته‌ی کورد له په‌رله‌ماندا.
گوتی " هه‌موو ده‌زانین که ته‌وافوقی سیاسی پـێویسته و به مه‌رجێـک نه‌بێته ناونیشـانی خۆفه‌رزکردن به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا. له ماوه‌ی ڕابردوو گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاته کایه‌وه و ئه‌وه‌ی به‌دیکرا لایه‌نێـکی سیاسی له هه‌وڵی فه‌رزکردنی هه‌ندێـک مه‌رج بوو که به لای ئێمه‌وه هیچ مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه، وه ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌موو لایه‌کی ئاشـکرا بکه‌ین پاش ئه‌وه‌ی کوتله‌کان گه‌یشـتنه ده‌رئه‌نجامێـک که ده‌بوایه ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر بکرایه، به‌ڵام ڕۆژی دواتر هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له به‌ڵێنه‌کانی خۆی دزیـیه‌وه و مه‌سه‌له‌ی کورسی قه‌ره‌بوو و یه‌ک بازنه‌ی هێنایه پـێشـه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌مووانی سه‌لماند هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا فه‌رزبکات."
هه‌ر به زوویـی و له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ ڕای گشـتی خالید شـوانی که سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقه و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردسـتانیـیه، وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌کانی فراکسیۆنی عێراقیـیه‌ی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و لێـدوانانه نابه‌جێن و دورن له ڕاستیـیه‌وه. گوتی کورد دژی پـێدانی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیـیه‌که به پارێزگای که‌رکوک بدرێت له یاسای هه‌ڵبژاردندا.
خالید شوانی گوتیشی" کۆمه‌ڵێـک په‌رله‌مانتاری لیستی ئه‌لعێراقیـیه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ڕوانیان سازکردووه و تیایدا باسیان له‌وه کردووه ئه‌گه‌ر که‌رکوک قودسی کوردبێت، ئه‌وا قیبله‌ی ئه‌وانه، ئێمه پـێیان ده‌ڵێن کورد له پـێناو کوردسـتانی‌بوونی که‌رکوکدا باجی گه‌وره‌ی داوه و هه‌تا ئێسـتاش ئێمه به خوێن به‌رگری له کوردسـتانی‌بوونی که‌رکوک ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وان که‌رکوکیان ته‌نها وه‌کو که‌سبی سیاسی و بازرگانیکردن به خوێنی هاوڵاتیان ده‌وێت، وه عه‌ره‌بی که‌رکوکیش به‌کارده‌هێنن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سـتکه‌وتی سیاسی به‌ده‌سـتبهێنن. ئێمه داوا له‌وان ده‌که‌ین با نه‌یه‌ن دژایه‌تی کورد بکه‌ن و بیانه‌وێت به‌م حاڵه وێنه‌ی خۆیان جوان بکه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی که‌رکوک، به‌ڵـکو با بڕۆن به‌داداچوون بکه‌ن بۆ که‌یسی کوژراوه‌کانی حه‌ویجه که ئه‌مانه بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بێنه ئه‌وێ و هاوڵاتیانی حه‌ویجه به کوشت بده‌ن."
ڕاوبۆچوونی جیاواز و لێـدوانی دژ به یه‌کی کوتله سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه و له ئێسـتادا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریکراوه که له 30 ی چواری 2014 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاریش درا تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران نوێ بکرێته‌وه و بوجه‌ی تایبه‌تیش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاربکرێت و کۆبوونه‌وه‌که‌ش دواخراوه بۆ 22 ی ده. ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕێـکه‌وتی 1 ی یازده لایه‌نه‌کان ڕێـکنه‌که‌ون، ئه‌وا کۆمسیۆن کار به یاسا کۆنه‌که ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.