وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو رووسیا دوشه‌ممه چاویان پێککه‌وت له لاوه‌ی کۆنفرانسی ئابوری ئاسیا –پسفیک که له دووڕگه‌ی بالی ئه‌ندۆنێزیا به‌ڕێوه ده‌چیت. هه‌ردوو وه‌زیر باسی باری سوریا و ئێرانیشیان کرد. جان کێری هه‌روه‌ها به وریاییه‌وه ستایشی رژێمی سوریای کرد له به‌ر هاوکاری کردنی له‌گه‌ڵ پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ له‌ناوبردنی چه‌کی کیمیاوی ئه‌م وڵاته. هێندێک چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان که سه‌رۆکی سوریا له وه‌هم داده‌ژیت ئه‌گه‌ر وابیربکاته‌وه له‌سه‌ر کار ده‌مێنێته‌وه.
تێبینیه‌کانی کێری ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێن که پڕۆسه‌ی له ناو بردنی جبه‌خانه‌وه و چه‌کی کیمیاوی سوریا ده‌ستی پێ‌کرد و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت تا نێوه‌ڕاستی ساڵی 2014 به‌رده‌وام بێت.
سه‌رحان حیسا سیاسه‌تمه‌داری کورد بنکه له ئالمانیا ده‌ڵێت پرۆسه‌ی له‌ناو بردنی چه‌کی کیمیاوی سوریا کلیله‌که بۆ چاره‌سه‌ری شه‌ڕی سوریا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه. ئه‌و ده‌شڵێت" قه‌ت باوه‌ر ناکه‌م له داهاتوی سوریادا جێگای بشار ئه‌سد و ڕژێمی ئه‌و هه‌بێت." سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریا ، به‌ڕێز عیسا ده‌ڵیت رژێم گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌بێت له گه‌ڵ ڕه‌که‌به‌ری سوریا که به تێرۆریستان ناویان ده‌بات بکه‌وێته گفتوگۆ و ئۆپۆزسیۆنیش ناچاره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رژێم بکه‌ویته گفتوگۆ ئه‌گینا کۆبونه‌وه‌ی ژنێوی 2 نابه‌سترێت.