خه‌ڵاتی نۆبڵی سـاڵی 2013 له بواری پـزیشـکیدا به‌خشرایه دوو ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌ڵمانیـیه‌ک که هه‌رسێـکیان له زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا کارده‌که‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ستۆکهۆڵیم هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکایی جێمس ڕۆثمان و ڕاندی شێکمان و ئه‌ڵمانی تۆماس سوودهۆف پـێـکه‌وه خه‌ڵاته‌که‌یان بۆ ڕاگه‌یه‌ندرا له به‌رامبه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی کردوویانه بۆ چۆنێتی خانه‌کانی جه‌سـته‌ی مرۆڤ سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی خۆی ڕێـکده‌خات.
جێمس ڕۆثمان سه‌رۆکی به‌شی زانسـتی خانه‌کانه له زانکۆی یاڵ له ویلایه‌تی که‌نه‌تیکت و ڕاندی شێکمانیش پـرۆفیسۆره له به‌شی زانسـتی گه‌ردیله و خانه‌کان له زانکۆی کالیفۆرنیا و هه‌روه‌ها توێژه‌ریشه له ئنسـتتیوتی هاوارد هیوزی پـزیشـکی.
تۆماس سوودهۆف ئه‌ویش توێژه‌ره له ئنسـتتیوتی هاوارد هیوز و پـرۆفیسۆری گه‌ردیله و خانه‌کانه له زانکۆی ستانفۆرد له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا.