وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری داکۆکی له ده‌سـتگیرکردنی ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبی گه‌وره ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده له لیبیا کرد و گوتی کارێـکی یاسایی و له جێـگه‌ی خۆیدا بووه.
حکومه‌تی لیبیا ڕۆژی شه‌ممه داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد ڕوونکردنه‌وه‌ی بداتێ له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ئه‌م هاوڵاتیـیه لیبیـیه له نزیک ته‌رابلوسی پایته‌خت له لایه‌ن هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
جان کێری ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه لوتکهیـیهکهی ئه‌نده‌نوسیا گوتی سکاڵای لیبیا بێ بنه‌مایه و ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌لیبی ده‌برێته به‌رده‌م دادگا.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌بو ئه‌نه‌س بۆ شوێنێـکی پارێزراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی لیبیا گواسـتراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دادگایه‌کی ئه‌مه‌ریکا ئه‌بو ئه‌نه‌سی تاوانبارکردووه به‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له دژی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کینیا و تانزانیا له سـاڵی 1998 کران و بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 200 که‌س و برینداربوونی 5 هه‌زار که‌سی دیکه.