شه‌ممه، ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران گوتی هێندێک له لایه‌نه‌کانی سه‌ردانی مانگی ڕابردووی حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ نیویۆرک"به جێ" نه‌بون هه‌رچه‌نده پشتگیری گرنگی خۆی بۆ ڕێبازی سه‌رکۆمار بۆ سازکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا دوپات کرده‌وه.
شه‌ممه، پوخته‌یه‌ک له تێبینیه‌کانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌و بڵاوکراوه، پاش ئه‌وه‌ی توندره‌وه‌کان ڕه‌خنه‌یان ده‌ربڕیبو له‌سه‌ر گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی 15 ده‌قیقه‌یی نێوان رۆحانی و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وه‌ک هه‌نگاوێک به مه‌به‌ستی شکاندنی 30ساڵ به‌سته‌ڵه‌کی سیاسی نێوان هه‌ردوو وڵاتان.
توندڕه‌وه‌کان، له ناویان سه‌رکرده‌کانی سوپای پاسدارانی به‌ده‌سه‌ڵات، گوتیان سه‌رکۆمار رۆحانی زیادهڕۆیشتبو بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران.
خامنه‌یی گوتی باوه‌ر به ئه‌مه‌ریکا ناکرێت. ئه‌و پێشتر گوتبوی دژایه‌تی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ناکات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا به‌ڵام گه‌شبینیش نیه.
خامنه‌یی دوا بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی وڵات.