سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان باینه‌ر و کۆماریـیه‌کانی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که داوا له دیموکراته‌کان ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ریـیه‌کی داخسـتنی کاری حکومه‌ت وتووێژ بکه‌ن که له ئێسـتاوه ده‌بێته چواره‌مین ڕۆژ ئه‌و داخستنه.
جان باینه‌ر ده‌ڵێت ئه‌مه شتێـکی وه‌ک یاریکردن نیـیه، خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا نایه‌نه‌وێت حکومه‌ته‌که‌یان دابخه‌ن و منیش هه‌روه‌ها.
به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ڕۆژی سێشه‌ممه داخران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریـیه‌کان و سیناتی ژێر کۆنترۆڵی دیموکراته‌کان له‌سه‌ر بوجه ڕێـکنه‌که‌وتن.
خوازیاری کۆماریـیه‌کان بۆ گۆڕینی قانونی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی که سه‌رۆک ئۆباما مۆری کردووه، وایکردووه قانونی خه‌رجیـیه‌کان کورت خایه‌ن و ئاسایی ڕابگیرێت. ئه‌و داخستنه‌ی حکومه‌ت وایکردووه زیاتر له 800 هه‌زار کارمه‌ندی فیدراڵی نه‌چنه‌وه سه‌ر کار که ده‌بێته 1 له‌سه‌ر 3 ی به‌شی هێزی کاری فیدراڵ.
سه‌رۆک ئۆباما به‌م هۆیه سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئاسیا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
کۆشـکی سـپی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا و برۆنای به مه‌به‌سـتی به‌رده‌وامبوونێتی به گوشاره‌کان بۆ سه‌ر کۆماریـیه‌کان تاوه‌کو ڕێـگه به سـازدانی ده‌نگدانێـک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بده‌ن له‌سه‌ر بوجه‌یه‌کی حکومه‌ت.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری پـێشـه‌نگی شانده‌کان بۆ هه‌ردوو وڵات ده‌بێت و هه‌روه‌ها بۆ مالیزیا و فیلیپـینیش. وه‌زیری ده‌ره‌وه له جیاتی سه‌رۆک ئۆباما به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی ئاسیا پاسیفیک و کۆبوونه‌وه‌کانی دیکه له بالی ده‌کات.