Accessibility links

ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌مڕۆی پاکستان له‌ سه‌رو 35 که‌سه‌وه‌ن


کاربه‌ده‌ستان له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا به‌لانی که‌م 37 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 75 که‌سیش بریندارن.

پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ناوه‌ڕاستی پیشاوه‌ر به‌ ڕیمۆت کۆنترۆڵ کراوه‌ و بۆمبه‌که‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێلێکدا چێنرابوو له‌ کۆنترین بازاڕی شاره‌که‌دا و وێرانیه‌کی زۆریشی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

موحه‌مه‌د ئه‌کره‌م یه‌کێکه‌ له‌ برینداره‌کان و به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه‌ سێ هاوڕێ بوون له‌ بازاڕه‌که‌دا و له‌ناکاو زرمه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ هاتووه‌ و ئیدی هه‌ر خه‌ڵک بوو به‌ملا و به‌ولادا ڕایان ده‌کرد.

تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌‌ له‌ نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیسه‌وه ڕوویداوه‌‌ که‌ دوور نییه‌ له‌و کڵێسایه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر دوو هێرشبه‌ری خۆکوژ هێرشیان کردبووه‌ سه‌ر وه‌ له‌و هێرشه‌شدا زیاتر له‌ 80 که‌س کوژران و 120 که‌سی تریش بریندار بوون.
XS
SM
MD
LG