سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر کاتێـک پـێویسـتی کرد به‌رگری له وڵاته‌که‌ی بکات له دژی هێرشی تێرۆرسـتی، وه هه‌روه‌ها هه‌موو تواناکانی خۆی به هێزی له‌شـکریشه‌وه به‌کارده‌هێنێت بۆ پاراسـتنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی له میانه‌ی وتاره‌که‌ی بۆ ڕێبه‌رانی جیهان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاند و گوتی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکایه ڕۆژهه‌ڵاتێـکی ناوه‌ڕاستی گه‌شه‌کردووی دیموکرات هه‌بێت که تیایدا ئاشـتی به‌رقه‌راربێت. به‌ڵام گوتیشی ئه‌مه به زه‌بری هێز نایه‌ته دی، وه به تایبه‌تی عێراق سه‌لماندی دیموکراتیـیه‌ت ببه‌و ڕێـگه‌یه سه‌ر ناگرێت.
له به‌شێـکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا، سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له ڕژێمی ئه‌سه‌د گرت که به توندوتیژی ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌رانی ئاشتیخواز بووه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانانی ئه‌سه‌دیش گرت، ئه‌وانه‌ی له ژێر ناونیشـانی" سه‌روه‌ری وڵاتان" پارێزگاری لێ ده‌که‌ن. پاشـان پـرسیارێـکی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌بووان کرد و گوتی "ئه‌ی چۆن کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ناکۆکی نێوان وڵاتان و شه‌ڕی ناوخۆی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا؟ ئه‌ی ڕۆڵی هێزی وڵاتان چی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر شه‌ڕوشۆڕه‌کاندا؟ ئه‌ی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی چیـیه؟."
هه‌روه‌ها گوتی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا و شوێنی دیکه بڕوای جیهانی به وڵاتان ده‌خاته ژێر پـرسیاره‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـکری بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاو بنێت و به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن بۆ دانانی سنوورێـک بۆ چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا. جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌میشه له‌که‌ڵ چاره‌سه‌ری دیـپلۆماسی قه‌یرانه‌که‌دایه.
پاشـان گوتی بڕوای وایه نه ئه‌مه‌ریکا و هیچ وڵاتێـکی دیکه بۆی نیـیه بڕیار بدات کێ حوکمڕانی خه‌ڵکی سوریا بکات، به‌ڵام گوتی سه‌رۆکێـک چه‌کی کیمیاوی له دژی خه‌ڵـکی خۆی به‌کاربهێنێت چیدی شـایه‌سته‌ی ڕابه‌رایه‌تیکردنی میلـله‌ته‌که‌ی نیـیه.
سه‌باره‌ت به ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانیش، ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا کارێـکی ڕوون و ئاشـکرا و ڕاسته‌قینه‌ی له ئێران ده‌وێت له به‌رامبه‌ر په‌ره‌پێـدانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. گوتیشی سووره له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێـگه‌ی دیـپـلۆماسی بۆ کۆتایی‌هێنان مه‌سه‌له‌که.