پاپا فرانسیس ده‌ڵێت توشی شۆک بووه به‌هۆی ئه‌و وێنه ترسناکانه‌ی دڕندایه‌تیه‌کانی ناو سوریا نیشان ده‌ده‌ن و داواشی له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه هه‌وڵه‌کانی خۆیان خێرا بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و داواشی کردووه هه‌موو هه‌وڵه‌کان بخرێنه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ وه‌ک ده‌ڵێت "ڕه‌وشی تراژیدی سوریا".
پاپا فرانسیس له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یدا بۆ ده‌یان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی سان پیته‌ر له ڕۆما گوتوویه‌تی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا و هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانیش ده‌بێت چه‌که‌کانیان دانێن و داواکه‌ی پێشتریشی دووباره کرده‌وه بۆ دیالۆگ.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی پاپا هاوکاته له‌گه‌ڵ تاووتوێکردنهکانی ئه‌مریکا بۆ وه‌ڵامێکی له‌شکریی به‌رامبه‌ر قسه و باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سوریادا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
پاپا له وتاره‌که‌یدا هاوسۆزی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی سوریاوه دووچاری مه‌ینه‌تی هاتوون و به تایبه‌تیش منداڵان.