ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به NSA تێڕوانینی دادگای ساڵی 2011 ی ئاشکرا کرد که کۆکردنه‌وه‌ی نزیکه‌ی 56 هه‌زار ئیمه‌یڵ و په‌یوه‌ندی دیکه‌ی ئه‌لیکترۆنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ساڵانه له نێوان 2008 بۆ 2011 کارێـکی نایاسایی بووه.
ئه‌م هه‌واڵه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاو کرایه‌وه وه‌کو به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بۆ دابینکردنی شه‌فافیه‌ت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاژانسی چاودێری پاش ئه‌وه‌ی ئێدوارد سنۆدنی کۆنتراکته‌ری پێشووی ئه‌و ده‌زگایه چه‌ندین زانیاری نهێنی ده‌زگاکه‌ی ئاشکرا کرد.
کاربه‌ده‌ستانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند NSA له ساڵی 2011 دا بۆی ده‌رکه‌وت که به‌بێ مه‌به‌ست په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی تۆمارکردووه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا که بۆ چاودێریکردنی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کان دانرابوو. ئاژانسه‌که ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی خستبووه به‌رده‌م دادگایه‌کی نهێنی و دادگاکه‌ش بڕیاری دابوو به به‌رنامه‌که‌ی خۆیاندا بچنه‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌کان تێکه‌ڵ نه‌بێت.
شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی که NSA بۆی ده‌رکه‌وتبووه که ئه‌و زانیاریانه به هه‌ڵه وه‌رگیراوه، زانیارییه‌کانی له ناو بردووه.
کاربه‌ده‌ستانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌کانیان بۆیه ئاشکرا کردووه تا نیشانی بده‌ن که NSA به مه‌به‌ست چاودێری په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی نه‌کردووه.