Accessibility links

پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سوریان


پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌ دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا .

ئه‌م ده‌سته‌یه‌ که‌ له‌ 20 ئه‌ندام پێکهاتووه‌ هاوکاتی گه‌یشتنیان بۆ ئوتێل له‌ دیمه‌شق و ده‌ستکردن به‌ ئه‌رکه‌ دوو هه‌فته‌ییه‌که‌یان هیچ لێدوانێکیان نه‌دا بۆ په‌یامنێران.

ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ ته‌نها دیاریکردنی ئه‌وه‌یه‌ ئایا چه‌کی کیمیایی له‌وانه‌ مه‌تریاڵی سارین و گازی ژه‌هراوی تریش له‌م دوو ساڵ زیاتره‌ی قه‌یرانی سوریادا به‌کارهاتووه‌ یان نا، نه‌ک ئه‌وه‌ی کێ به‌کاری هێناوه‌.

سه‌ردانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ (ئاک سێڵسترۆم) ی سویدی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌ مانگی چواره‌وه‌ به‌رده‌وام دواده‌خرا، به‌ڵام وتووێژه‌کان به‌رده‌وام بوون سه‌باره‌ت به‌ ڕێگه‌پێدانی سوریا بۆ سه‌ردانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌.

ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ ته‌نها بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ کردن سنوردار ده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌ و باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ سێ ناوچه‌دا وه‌ک ئه‌و هێرشه‌ی مانگی سێ له‌ خان ئه‌لعه‌سه‌ل له‌ حه‌ڵه‌ب کرا که‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و سه‌رهه‌ڵداوانی سوریاییش یه‌ک ئه‌وی تریان گوناهبار ده‌کات به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.

خان ئه‌لعه‌سه‌ل هێشتاش له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندایه‌ و ئۆپزسیۆنی سوریاش ده‌ڵێت پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانن ده‌ستیان ڕابگات به‌ هه‌ر شتێکدا ده‌یانه‌وێت.

هێشتا ناوی دوو شوێنه‌که‌ی تر ڕانه‌گه‌یاندراوه‌ که‌ ده‌گوترێت چه‌کی کیمیاییان تیادا به‌کار هێنراوه‌.

به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی وه‌ک وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێڵی‌ سوره‌ ‌ له‌ قه‌یرانی سوریادا که‌ تا ئێستا سه‌د هه‌زار که‌سی تیادا کوژراوه‌.
XS
SM
MD
LG