له یه‌که‌م کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا له پاش سوێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تی ، سه‌رۆکی نوێی ئێران حه‌سه‌ن روحانی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی نیشاندا له رووی سازدانی دانوستاندنی جدی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که‌ی. لێدوانی روحانی به که‌مێک گه‌شبینییه‌وه له رۆژئاوا پـێشـوازی لێ‌کرا، به‌ڵام توێژه‌ر له زانکۆی ستۆکهۆڵم "ئدریس ئه‌حمه‌دی" ده‌ڵیت؛ نابێت که‌س به سیمای میناڕه‌وی سیاسه‌تی ئێران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێت.