دادگایه‌کی باڵای ئیستانبوڵ حوکمی جۆاروجۆری بۆ 275 ئه‌ندامی ڕێکخراوی ناسراو به ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌رکرد.
حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ڕێکخراوی ناوبراو ڕێکخراوێکی تیرۆرستیـیه و له ساڵی 2004 دا هه‌وڵی کوده‌تای دابوو به‌سه‌ر حوکمڕانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خاوه‌ن ئایدۆ‌لۆژیایه‌کی ئیسلامیـیه.
ئامانجی ئه‌م دادگایی کردنانه و هه‌نگاوه‌کانی تری حکومه‌تی( ئا که په) بریتیه له بن بڕکردنی پێگه‌ی له‌شکر له حوکمڕانی مه‌ده‌نی وڵاته‌که‌دا ئه‌و پێگه‌یه‌ی که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی تورکیا داکوتیوه، به‌ڵام هه‌ندێ له چاودێران ڕه‌خنه ده‌گرن و ده‌ڵێن پرۆسه‌که له ڕووی ڕه‌وا‌یـیه‌وه که‌م و کورتی پێوه دیاره چونکه تاوانه‌کانی ساڵانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌کان له ئه‌شکه‌نجه‌دان و بێسه‌روشوێنکردن و کوشتنی خه‌ڵکان به تایبه‌تی کورده گوند نیشینه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی نه‌کردوه به تاوان و ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی نه‌کردووه.
ئه‌ندامی کارای ئه‌کادیمیای کوردی دکتۆر جه‌بار قادر ئاگاداری دادگایی کردنه‌کان بووه و شیکردنه‌وه‌و ڕای خۆی ده‌خاته ڕوو.