دادگایه‌کی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا تاوانی بازرگانی به مرۆڤی ئاڕاسته‌ی شازاده‌یه‌کی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کرد، پاش ئه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ کاری به ژنێـکی کینی کردبوو و 4 ژنی دیکه‌ی فلپـینیش له ماڵه‌که‌یدا بینراون که گومان ده‌کرێت ئه‌وانیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێنابێت.
شازاده مه‌شاعل ئه‌لعیبیان ته‌مه‌ن 42 سـاڵ که هاوسه‌ری شازاده عه‌بدولڕه‌حمان بن ناسری پارێزگاری ناوچه‌ی خه‌رجی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن پـۆلیسی ئێرڤنهوه ده‌سـتگیرکرا.
تۆنی ڕاکاوکهس داواکاری گشـتی ناوچه‌ی ئۆرنجی کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ئه‌م شازاده‌یه له سـاڵی ڕابردووه‌وه ژنێـکی کینی ته‌مه‌ن 30 سـاڵی له کینیاو بۆ سعودیـیه بردووه و پاشان هێناویه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریکا و پاسپـۆرته‌که‌ی لێسه‌ندووه و له‌و ده‌مه‌وه به زۆره‌ملێ کاری پـێدهکات و ڕێگه‌ی پـێنادات بۆ وڵاته‌که‌ی بگڕێته‌وه.
مه‌ینه‌تی ئه‌م ژنه کینیـیه پاش ئه‌وه ئاشکرابووه که ڕۆژی سێشه‌ممه له ماڵی شـازادهکه هه‌ڵات و چووبووه به‌رده‌م پاسێـک و داوای له شۆفێره‌که و نه‌فه‌ره‌کان کردبوو بۆ بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی به‌رن.
به‌پـێی لێـدوانی ژنه‌که، ڕۆژانه بۆ 16 کاژمێر کاریان پـێکردووه و له بری 1600 دۆلار که بڕیاربووه مانگانه بیدرێتێ ته‌نها 200 دۆلاریان داوه‌تێ.
دادوه‌ری ناوچه‌ی ئۆرنج بڕیاری دا به کفاله‌تی 5 ملیۆن دۆلار ئازادبکرێت و ئامێری GPS ی لێـبـبهستن تاوه‌کو به‌رده‌وام شوێنه‌که‌ی بزانن. ئه‌گه‌ربێت و تاوانه‌که‌ی به‌سه‌ردا سـاغ بـبێته‌وه، ئه‌وا بۆ 12 سـاڵ زیندانی ده‌کرێت.
داواکاری گشـتی پـێشنیاری کردبوو به که‌فاله‌تی 20 ملیۆن دۆلار ئازادبکرێت، چونکه مه‌ترسی هه‌یه جارێـکی دیکه نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌رده‌م دادگا.