سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی پێشوو و نه‌خۆشی ئه‌فریقای باشور نێلسن مه‌ندێلا کردووه.
شه‌ممه، به‌ڕێز ئۆباما و خێزانه‌که‌ی میشێل سه‌ردانی که‌سوکاری هێمای دژه ئاپارتاید-یان له ژوهانسبۆرگ کرد، به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فریقای باشور جێکوب زوما.
له هه‌شتی مانگی شه‌ش، به‌ڕێز مه‌ندێلا به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڕێکرا له‌به‌ر هه‌وکردنه‌وه‌ی سیه‌کانی.
کوشکی سپی ده‌ڵێت له‌کاتی مانه‌وه‌یان له ئه‌فریقای باشور، سه‌رۆک ئۆباما و خێزانی چاویان به به‌ڕێز مه‌ندێلا ناکه‌وێت.
له کۆنفرانسی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فریقای باشور، سه‌رۆک ئۆباما په‌سنی به‌ڕێز مه‌ندێلای دا‌و گوتی ئازایه‌تی مه‌عنه‌وی نێلسن مه‌ندێلا وگواستنه‌وه‌ی ئه‌فریقای باشور بۆ وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک مایه‌ی دڵگه‌رمی بۆ ئه‌و بۆ جیهان بووه.