دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان ده‌ڵێت ڕۆژی 12 ی یازده ئو‌هورو کینیاتا سه‌رۆکی کینیا دادگایی ده‌کرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی دادگا دوابه‌دوای دابین کردنی کاتی زیاتر بووه بۆ تیمی پارێزه‌رانی به‌ڕێز کینیاتا به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی دۆسێی خۆیان.
پێشتر وه‌ها بڕیار بووه پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که له مانگی 7 دا ده‌ستپێبکات به‌ڵام دادگا گوتی ده‌سته‌ی دادپارێزان دواکه‌وت له دابینکردنی به‌ڵگه‌کان.
به‌ڕێز کینیاتا به پێنج تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی گوناهبار کراوه به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و ڕۆڵه‌ی له پاکتاوکردن و توندوتیژی نه‌ژادیدا گێڕاویه‌تی که پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2007ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رانسه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی ئا‌فریکای گرتبووه‌وه و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له‌و ڕووداوانه‌دا زیاتر له 1100 که‌س کوژران.
ویلیا‌م ڕوتۆ ، یاریده‌ده‌ری جێگری سه‌رۆک و جاشوا ئاراپ به‌ڕێوبه‌ری ڕادیۆی وڵاته‌که‌ش له هه‌مان دادگادا تاوان ڕووبه‌ڕوویان کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سێ گه‌وره کاربه‌ده‌سته‌ی کینیا ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه و نکوڵی لێده‌که‌ن.