سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ئاشـتی ئیرله‌ندای باکور نمونه‌یه‌کی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕدان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی تێبینیـیه‌کانی بۆ کۆمه‌ڵێـک گه‌نج له بلفاست، سه‌رۆک ئۆباما گوتی مه‌سه‌له‌ی ئاشتی ڕه‌نگه له نێوان ڕابه‌راندا دانوسـتاندنی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له کۆتایـیدا چاره‌نووسی ئه‌و ئاشـتیـیه له ده‌سـتی ئێوه‌دایه.
سه‌رۆک ئۆباما که ئه‌مڕۆ له واشنتنه‌وه گه‌یشته بلفاست، چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاماده‌ی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵی هه‌شت وڵات بـبێت که به G8 ده‌ناسرێت. پـێده‌چێت مه‌سه‌له‌ی بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ پـڕچه‌کـکردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا باڵ به‌سه‌ر وتووێژه‌کاندا بکێشێت.
کۆنگره‌که له هاوینه‌هه‌واری لۆف ئێرن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ڕابه‌رانی ئابوریـیه مه‌زنه‌کانی جیهان تیایدا کۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی له کۆنگره‌که ئاماده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن کۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌نیازه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن وتووێژ بکات له باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی کۆنگره‌که‌دا تاووتوێی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌هێزکردنی ئابوریـیه لاوازه‌کانی جیهان ده‌کرێت.
جێی ئاماژه‌یه کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵات پـێـکهاتووه له (به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ژاپـۆن، ئیتالیا، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا) ، مه‌زه‌نده ده‌کرێت نیوه‌ی ئابوری جیهان له ده‌ستی ئه‌م وڵاتانه‌دا بێت.