وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا فشار بخاته سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا تا ئه‌مریکا ڕۆڵێکی چالاکانه تری هه‌بێت له ڕه‌وشی سوریادا.
جه‌ی گارنی، ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر وتووێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هێنانه ئارای قۆناغێکی بنچینه‌یی گواستنه‌وه له سوریادا ده‌که‌ن له ڕێی کۆمه‌ک کردنی گه‌لی سوریا و دابینکردنی یارمه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی دژی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌روه‌هاش پشتیوانی کردنی کۆنفرانسه ئاشتییه پێشنیازکراوه‌که که بڕیاره مانگی داهاتوو له ژنێف بکرێت.
ده‌مڕاستی کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما هێشتاش وابه‌سته‌یه به ئامانجی سوریایه‌کی بێ ئه‌سه‌د که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌کانی گه‌لی وڵاته‌که بێت.
وه‌زیرێکی یاوه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیادا به ده‌نگی ئه‌مریکای گووت که ئانکه‌ره بڕوای وایه ڕاگرتنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له کوشتنی خه‌ڵکی وڵاته‌که کارێکی سه‌ره‌کیه.
وه‌زیری کاروباری یه‌کێتی ئه‌وروپا له تورکیا ده‌شڵێت ئه‌مریکا و تورکیا ده‌توانن ئه‌و ئامانجه بهێننه دی به قه‌ناعه‌ت پێکردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر دۆسێی سوریا
هه‌ر ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کۆده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵ زیاتره‌ی قه‌یرانی سوریادا، تورکیا داڵده‌ی سه‌رهه‌ڵداوان و هه‌روه‌ها هه‌زاران په‌نابه‌ری سوریاییشی داوه.