له ئاکامی شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک له‌سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان – پاکستان پاسه‌وانێکی سنوریی ئه‌فغانستان کوژراوه و دوو کارمه‌ندی ئاسایشی پاکستانیش بریندارن.
ئیسلام ئاباد و کابوڵ یه‌ک ئه‌وی تریانی گوناهبارکردووه به ده‌ستپێکردنی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و ده‌روازه سنوریه‌ی به‌رده‌وام شوێنی شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی تاڵیبانه که له هه‌ردوو دیوی سنوردا بوونیان هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تۆپبارانکردنی ئه‌و ناوچه سنوریه چه‌ند کاژمێرێکی خایاندووه.
هه‌روادێ و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستانی بێزارده‌بن له پاکستان به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشتی ده‌یده‌ن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا که په‌یوه‌ندی نزیکیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی پاکستان‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن پاکستان مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه له پشتیوانکردنی تاڵیبانی ئه‌فغانستان و ڕێکخراوه یاخیبووه‌کانی تریش. له به‌رامبه‌ریشدا ئیسلام ئاباد ئه‌فغانستان گوناهبار ده‌کات به داڵده‌دانی توندڕه‌وان له ناو سنوری خۆیدا.